Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ئه‌و 11 یاریزانه‌ی كه‌ خاوه‌نی گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستن له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان

ئه‌و 11 یاریزانه‌ی كه‌ خاوه‌نی گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستن له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان

ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان كراوه‌ته‌وه‌ و هێشتا گرێبه‌ستی گه‌وره‌ واژۆ نه‌كرا، به‌شێك له‌و یاریزانانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ خواستیان له‌سه‌ره‌، به‌ڵام به‌هۆی نرخی خه‌یاڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان یانه‌كان ناتوانن ده‌ست بۆ ئه‌و یاریزانانه‌ ببه‌ن، دیارترینیان كریستیانۆ رۆناڵدۆیه‌ كه‌ بڕیاری رۆیشتنی له‌ ریال مه‌درید داوه‌، به‌ڵام هه‌ر یانه‌یه‌ك بیه‌وێت كریس ده‌ست بخات، ده‌بێت یه‌ك ملیار یۆرۆ جێبهێڵێت.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ریزبه‌ندی ئه‌و یاریزانانه‌یه‌ كه‌ زۆرترین پاره‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان داندراوه‌.




ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی ریال مه‌درید بڕی یه‌ك ملیار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی داندراوه‌


ـ گاریس به‌یل خاوه‌نی دووه‌م گرانبه‌هاترین گرێبه‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌ كه‌ 500 ملیۆن یۆرۆیه‌


ـ ماركۆ ئه‌سێنسیۆی یاریزانی ریال مه‌درید 350 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی داندراوه‌.



ـ هه‌ر یانه‌یه‌ك بیه‌وێت مێسی بگوازێته‌وه‌ ده‌بێت 250 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بده‌ن.



ـ نێیمار دا سیلڤا، هێرشبه‌ر به‌رازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه‌ی به‌ 250 ملیۆن یۆرۆ خه‌ملێندراوه‌.



6ـ هه‌ر یانه‌یه‌ك بیه‌وێت لویس سوارێز بكڕێت ده‌بێت200 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بداته‌ بارسێلۆنا.


ـ نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی سێرجیۆ بۆسكێتسی ناوه‌راستكاری بارسێلۆنا 200 ملیۆن یۆرۆیه‌.


ـ نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆكێ یاریزانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 150 ملیۆن یۆرۆیه‌.




ـ نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌ندریا بیلۆتی هێرشبه‌ری تۆرینۆ 100 ملیۆن یۆرۆیه‌.




ـ هه‌ر یانه‌یه‌ك بیه‌وێت ئانتوان گریزمان له‌ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بكڕێت ده‌بێت 100 ملیۆن یۆرۆ بدات.



ـ مانچێسته‌ر سیتی بڕی 81 ملیۆن یۆرۆی وه‌ك نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی بێرنارد سیلڤای پورتوگالی داناوه‌.

👇👇 لايكي ئةم پةيجة بكةن 👇👇

ئه‌و 11 یاریزانه‌ی كه‌ خاوه‌نی گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستن له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on يونيو 26, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.