Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

دوو یاریزان مادده‌ی وزه‌به‌خشیان به‌كارهێناوه‌

دوو یاریزان مادده‌ی وزه‌به‌خشیان به‌كارهێناوه‌

یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یتی ئه‌رجه‌نتینی به‌رگری له‌ هه‌ردوو یاریزانی یانه‌كه‌ی لوكاس مارتینێز و كامیلۆ مایادا كرد، كه‌ ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان له‌ یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ ماده‌ی وزه‌به‌خش، پۆزه‌تیڤ بوو. له‌مباره‌یه‌وه‌ پیدرۆ هانسینگ پزیشكی یانه‌كه‌ و مارچێلۆ گالاردی راهێنه‌ری ریڤه‌رپله‌یت، رایانگه‌یاند، پێده‌چێت ئه‌نجامی پشكنینه‌كان به‌هۆی پیسبوونی سه‌مپڵه‌كانه‌وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست بووبێت. یانه‌ ئه‌رجه‌نتینییه‌كه‌ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاندبوو، ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی پێگه‌یشتووه،‌ كه‌ رۆژی 18ی مانگی رابردوو كراوه‌، دوای یارییه‌كه‌ی ریڤه‌رپله‌یت به‌رامبه‌ر میلگاری پیرۆیی له‌ پاڵه‌وانیه‌تیی كوپا لیبه‌رتادۆریس. پێش یارییه‌كه‌ش به‌ رۆژێك، یانه‌كه‌ خۆی ئاشكرایكرد، یاریزان لوكاس مارتینێز ماده‌ی وزه‌به‌خشی به‌كارهێناوه‌.
دوو یاریزان مادده‌ی وزه‌به‌خشیان به‌كارهێناوه‌ Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on يونيو 24, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.