Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

مێسی به‌ رێككه‌وت نه‌بووه‌ته‌ یاریزانی ریال مه‌درید

مێسی به‌ رێككه‌وت نه‌بووه‌ته‌ یاریزانی ریال مه‌درید

به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كاره‌كانی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، نهێنییه‌كی ژیانی مێسی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت "مێسی به‌ رێككه‌وت نه‌بووه‌ته‌ یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید". هۆراسیۆ جاجیۆلی، به‌ رۆژنامه‌ی جلۆبۆ سپۆرتی به‌رازیلی راگه‌یاند، من به‌هۆی بارودۆخی ژیان ماڵی خۆم برده‌ بارسێلۆنا، ئه‌وكات مێسیم برده‌ یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی پێبكه‌ن، ئیدی ده‌ركه‌وت به‌هره‌یه‌كی باشه‌ و له‌و یانه‌یه‌ مایه‌وه‌". به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كاره‌كانی مێسی، ده‌ڵێت "پێشتر له‌ مه‌درید ده‌ژیام، ئه‌گه‌ر ماڵی خۆم نه‌بردبایه‌ بارسێلۆنا، بێگومان مێسیم ده‌برده‌ ریال مه‌درید و ئێستاش یاریزانی ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌بوو". ئه‌و دووپاتیكرده‌وه‌ "ئه‌وكاته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی داوایان لێكردم مێسی ببه‌مه‌ ئیسپانیا، من رێككه‌وتنم له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌بوو، واته‌ ده‌متوانی ببمه‌ ریال مه‌درید".
مێسی به‌ رێككه‌وت نه‌بووه‌ته‌ یاریزانی ریال مه‌درید Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on يونيو 24, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.