Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ئالڤێس گرێبەستەکەى لەگەڵ یۆڤانتۆس هەڵوەشاندەوە!! بزانە بۆچی؟

دانیال ئالڤێسی بەرازیلی تەئکیدی کردەوە کە لە ریزەکانی یانەى یۆڤانتۆس دوورکەوتۆتەوە.
لە لێدوانێکیدا ئالڤێس رایگەیاند: پەیوەندی
یەکانم لەگەڵ یانەى یۆڤانتۆس کۆتایی هات بەڵام رێزێکی زۆر لەو ماوەیە دەگرم کە لەوێ بەسەرم برد.
وتیشی: تۆپی پێ لە پێناو بەدەستهێنانی پارەدا ناکەم و خۆشەویسیتم بۆ ئەو یاریە وادەکات بەردەوام بم.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئالڤێس ئاماژەى بەوەدا کە پارە لە هیچ شوێنێک نایهێڵێتەوەو لەکوێ چێژ لە یاریکردن وەربگرێت لەوێ دەبێت.
رۆژنامەکانی ئینگلتەرا ئاماژە بەوە دەدەن ئالڤێس گفتوگۆی لەگەڵ گواردیۆلا کردوەو لە چەند رۆژی داهاتودا پەیوەندی بە مانچستەر سیتیەوە دەکات.
ئالڤێس بەهۆی ناکۆکییەکانیەوە ریزەکانی یانەى بەرشەلۆنەى جێهێشت و پەیوەندی بە یانەى یۆڤانتۆسەوە کرد و پاش وەرزێک یاریکردن لەو یانەیە، بریاریدا گرێبەستەکەى نوێ نەکاتەوە.
نوسەر/عبدالرحمن عبداللە 
ئالڤێس گرێبەستەکەى لەگەڵ یۆڤانتۆس هەڵوەشاندەوە!! بزانە بۆچی؟ Reviewed by Kurdistan Daily Sport on يونيو 28, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.