Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

بەناچاری ئەرسیناڵ دەبێت دەستبەرداری ئەودوو یاریزانە بێت!!!

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا به‌پشبه‌ستن به‌ یاسا و رێنماییه‌كانی خولی نایابی ئینگلیزی، ئاشكرای ده‌كات كه‌ ئارسێناڵ له‌ هاوینی ئه‌مساڵ به‌ ناچاری ده‌بێت ئۆزێل و سانچێز بفرۆشێت.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئۆزێل و سانچێز داوای مووچه‌ی ساڵانه‌ی 15 ملیۆن پاوه‌ند له‌ كارگێرانی ئارسێناڵ ده‌كه‌ن، یاسایه‌كانی پرێمه‌رلیگیش رێگه‌ ناده‌ن ئه‌م پاره‌یه‌ بدرێته‌ هیچ یاریزانێك ئه‌مه‌ش یانه‌ له‌نده‌نده‌نییه‌كه‌ ناچار ده‌كات ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه‌ له‌ده‌ست بدات.
به‌ گوێره‌ی یاسایه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی ته‌نیا له‌ یه‌ك كاتدا ئارسێناڵ ده‌توانێت 15 ملیۆن پاوه‌ند بداته‌ سانچێز و ئۆزیل، ئه‌گه‌ر بێت و له‌ فرۆشتنی یاریزانان و وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ قازانجێكی زۆر بكات، چونكه‌ به‌پێی یاسا ناكرێـت به‌ كه‌مترین وه‌ربه‌رهێنان گرێبه‌ستی گه‌وره‌ واژۆ بكه‌یت.

ئۆزێل له‌ هاوینی 2013 له‌ یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه‌ روویكرده‌ ئارسێناڵ و سانچێزیش له‌ 2014 له‌ بارسێلۆناوه‌ بۆ ریزه‌كانی تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن گواسترایه‌وه‌، هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ به‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی یانه‌كه‌یان بۆ چامپیۆنزلیگ بڕیاری رۆیشتنیان له‌ ئارسێناڵ داوه‌.
      نوسەر/عبدالرحمن عبداللە 
بەناچاری ئەرسیناڵ دەبێت دەستبەرداری ئەودوو یاریزانە بێت!!! Reviewed by Kurdistan Daily Sport on يونيو 24, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.