Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

هەڵسوکەوتێکی هاوسەرەکەی مۆراتا داهاتووی یاریزانەکە ئاشکرا دەکات

هەڵسوکەوتێکی هاوسەرەکەی مۆراتا داهاتووی یاریزانەکە ئاشکرا دەکات

ڕۆیشتنی مۆراتا بۆ یانەی مانچێستەر یۆنایتد تەنها لەسەر کاتێکی کەم ماوەتەوە، بە پێی ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان هەڵسوکەوتەکانی هاوسەرەکەی مۆراتا دەری دەخات کە مانچێستەر یۆنایتد وێستگەی داهاتووی یاریزان ئیسپانییەکە دەبێت.

ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان لەم بارەیەوە ئاماژەیان کردوە کە خێزانەکەی مۆراتا فۆلۆی پەیجی تایبەتی مانچێستەر یۆنایتدی لە ئینێستاگرام کردوە و ناوبراویش تەنها فۆلۆی ڕیاڵ مەدرید و شەیتانە سوورەکانی کردووە ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە ڕۆیشتنی مۆراتا بۆ یانە ئینگلیزییەکە زۆر نزیک کەوتوەتەوە، بە تایبەتی دوای ئەوەی گفتوگۆکان ماوەی هەفتەیەک بەهۆی هاوسەرگیری کردنی مۆراتا لەگەڵ (ئالیس) پەکیان کەوتبوو.

ئاشکرایە کە مۆراتا بەهۆی وەرنەگرتنی متمانەی زێدان لەسەر یاری کردن لە پێکهاتەی سەرەکی، بڕیاری ڕۆیشتنی داوە و بڕیاریشە یاریزانە بە بری زیاتر لە 70 ملیۆن یۆرۆ بەرەو شەیتانە سوورەکان هەنگاو بنێت.



هەڵسوکەوتێکی هاوسەرەکەی مۆراتا داهاتووی یاریزانەکە ئاشکرا دەکات Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on يونيو 27, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.