Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

كریستیانۆ: ته‌واو چیتر ركابه‌ری مێسی ـم پێ ناكرێت


ماوه‌ی 10 ساڵه‌ كریستیانۆ و مێسی سه‌رلیستی باشترین ئه‌ستێره‌كانی جیهانیان گرتووه‌ و زۆربه‌ی ناسناوه‌كانیان چنیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی بریتانیا ئه‌ستێره‌ پورتوگالییه‌كه‌ به‌هۆی چه‌ند بارودۆخێكه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ ركابه‌ری مێسی پێ ناكرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 8 نیسانی 2017، رۆژنامه‌ی ئێكسپرێسی بریتانیا له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كریستیانۆ به‌ هاوڕێیه‌ نزیكه‌كانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ ناتوانێت له‌سه‌ر گۆڵكه‌ری لالیگا و چامپیۆنزلیگ ركابه‌ری مێسی بكات.

هێشتا لالیگا كۆتایی نه‌هاتووه‌ و لیۆنێل مێسی به‌ 27 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرتووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا كریستیانۆ خاوه‌نی 19 گۆڵه‌ و له‌ پله‌ی سێیه‌می گۆڵكارانی خوله‌كه‌ دێت.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، له‌ چامپیۆنزلیگ مێسی به‌ 11 گۆڵ لوتكه‌ی گۆڵكارانی گرتووه‌ و كریستیانۆش ته‌نیا 2 گۆڵی هه‌یه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ململانێی گۆڵكارانه‌.

كریستیانۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، پێشتر 4 جار ناسناوی تۆپی زێرینی تایبه‌ت به‌ باشترین یاریزانی جیهان بردۆته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه‌ ئاستی به‌ به‌راوردی وه‌رزی رابردوو به‌ره‌و داكشان چووه‌، به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نییه‌وه‌ زێدان بیر له‌پشوودانی ئه‌م یاریزانه‌ ده‌كاته‌وه‌ و هه‌ندێك جاریش گۆڕانكاری پێكردووه‌.



👇👇⚠تيبيني⚠👇👇
 وةرگیراوة لة روداو و كوردستان 24
هةر كةسيك پی راست نیة با لة كومينت گو نةخوات
با بچی لای روداو و کوردستان 24 گو بخوا
ئیمة هةوال درو بلاو ناكةينةوة بةلكو لة سةرچاوة
باوةر پی کراوةكان بوتاني دةهينين
وة پیش بلاو کردنةوةى ليكولينةوةى بو دةكةين

⚽ لةگةل ريزم بو وةرزش دوستان ⚽
كریستیانۆ: ته‌واو چیتر ركابه‌ری مێسی ـم پێ ناكرێت Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on يونيو 27, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.