Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

زیدانى راهێنەر رۆناڵدۆ بەهێڵى سور دادەنێت!!

زیدانى راهێنەرى ریاڵ مەدرید کۆتایی بە پشووى هاوینەى هێنا و لەشارى مەدرید دەستى کردەوە بە پلانەکانى وەرزى داهاتووى یانەکە.
زینەدین زیدانى راهێنەرى ریاڵ مەدرید پاش سێ هەفتە لە وەرگرتنى پشوو بەسەربردنى کاتەکانى لە ئیتاڵیا، راهێنەرە فەڕەنسیەکە کۆتایی بەپشووەکەى هێنا و گەڕایەوە مەدریدی پایتەخى ئیسپانیا.
رۆژنامەى مارکاى نزیک لە ئیدارەى ریاڵ مەدرید تەئکیدی کردەوە، زیدان دەیەوێت پێش ئامادەکاریەکانى وەرزى داهاتوو دەنگۆى بوونى کێشە لەسەر یانەکە نەهێڵێت و کۆبونەوە لەگەڵ پێرێزى سەرۆکی یانەکە ئەنجام دەدات.
باس لەوەش دەکرێت، زیدان داواى مانەوەى رۆناڵدۆ دەکات و پێیوایە ئەو یاریزانە هێڵى سورە، هەروەها هەوڵى گواستنەوەى کیلیانت مباپی هێرشبەرى مۆناکۆ دەدات و هاوکات دواین چارەسەر بۆ تۆڕى گۆڵەکەى دەدۆزێتەوە.
زیدان لە ماوەى رابردوودا هیچ لێدوانێکى بۆ رۆژنامەکان نەداوە و ئامانجیەتى لەگەڵ یانەکەى بۆ ورەزى داهاتوو بەباشترین شێوە خۆیان ئامادەبکەن.
نوسەر/عبدالرحمن عبداللە 


زیدانى راهێنەر رۆناڵدۆ بەهێڵى سور دادەنێت!! Reviewed by Kurdistan Daily Sport on يونيو 24, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.