Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

زێدان دوو یاریزانی ئەستێرە وەک شوێنگرەوەی ڕۆنالدۆ دیاری دەکات

زێدان دوو یاریزانی ئەستێرە وەک شوێنگرەوەی ڕۆنالدۆ دیاری دەکات


زێنەدین زێدان ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، لە ئەگەری ڕۆیشتنی کریستاینۆ ڕۆنالدۆی گۆڵکار و ئەستێرە ژمارە یەکی یانەی شاهانە دوو یاریزانی ئەستێرەی دیاری کردووە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یەکیان واژۆ بکرێت.

ڕۆژنامەی (دەیلی ستار)ی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، کە زێدان داوای لە پێڕێز کردوە گرێبەتس لەگەڵ یەکێک لە ئیدین هازارد، ئەستێری چێلسی لەندەنی یان ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری ئاتلەتیکۆ مەدرید واژۆ بکات بۆ ئەوەی وەک شوێنگرەوەی ڕۆنالدۆ لە یانەکە دیاری بکرێت، گەر یاریزانە پورتوگالییەکە بۆ مەدرید نەگەڕایەوە، لە هەمان کاتدا ۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە هێنانی گریزمان کارێکی قورس دەبێت لەبەر ئەوەی یاریزانەکە بڕیاری مانەوەی لەگەڵ یانەکەی داوە، هەروەها هازاردیش دوای وەرزێکی سەرکەوتوو لەگەڵ بلووز ئەستەمە یانەکەی جێبهێڵێت، بۆیە خواستەکانی زێدان بە ئاسانی جێبەجێ ناکرێت.

ئاشکرایە کە ڕۆناڵدۆ بە هۆی کێشەی خۆدزینەوە لە باجدان لە ئیسپانیا ڕووبەڕووی دادگایی کردن دەبێتەوە و ئەگەری ئەوەش هەیە لە کاتی سەپاندنی تۆمەتەکان بۆ ماوەی چەند ساڵێک ڕووبەڕووی زیندانی کردن ببێتەوە، لەبەر ئەو هۆکارەش یاریزانەکە ڕایگەیاند کە جارێکی دیکە بۆ ئیسپانیا ناگەڕێتەوە
زێدان دوو یاریزانی ئەستێرە وەک شوێنگرەوەی ڕۆنالدۆ دیاری دەکات Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on يونيو 26, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.