Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

میسى ئەستێرەیەکى تۆپى پێى نزیک لە خۆى بانگهێشت نەکردووە بۆ ئاهەنگەكەی!!! بۆ كام یاریزانە؟

ل میسى، دیگۆ مارادۆناى بانگهێشتى ئاهەنگى هاوسەرگیریەکەى نەکردووە، کە بڕیارە کۆتایى ئەم مانگە لە شارى رۆزاریۆ بەڕێوەبچێت.
رۆژنامەى لاکاپیتاڵى ئەرجەنتینى بڵاویکردووەتەوە، لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى هێرشبەرى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى ٢٦٠ کەسى بانگهێشتى ئاهەنگى هاوسەرگیریەکەى لەگەڵ ئەنتۆنێلاى دایکى دوو کوڕەکەى کردووە، کە بڕیارە ٣٠ى ئەم مانگە لە کۆمەڵەى سیتى سەنتەر لە شارى رۆزاریۆى ئەرجەنتین بەڕێوەبچێت.
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، کاپتنەکەى هەڵبژاردەى تانگۆ، دیگۆ مارادۆناى ئەفسانەى تۆپى پێى ئەرجەنتن و جیهانى بانگهێشت نەکردووە، ئەمە لە کاتێکدا چەندین کەسایەتى دیارى تۆپى پێى جیهان ئامادەى ئاهەنگەکە دەبن.
دیارترین ئەو کەسایەتیانەى بانگهێشت کراون بریتین لە دیکۆ و رۆناڵدینیۆ و سیلڤینیۆ لەگەڵ هاوڕێکانى و دەستەى هونەرى لە یانەى بەرشەلۆنە و چەند کەسێکى نزیک و ناسیاوى خۆى.
بڕیاریشە گۆرانیبێژى ئەرجەنتینى کارینا تیخیداى هاوسەرى سێرجیۆ ئەگوێرۆى ئەرجەنتینیش بەشدارى لە یەکێک لە بەشەکانى ئاهەنگەکەدا بکات.
نوسەر/عبدالرحمن عبداللە 

میسى ئەستێرەیەکى تۆپى پێى نزیک لە خۆى بانگهێشت نەکردووە بۆ ئاهەنگەكەی!!! بۆ كام یاریزانە؟ Reviewed by Kurdistan Daily Sport on يونيو 27, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.