Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

دوو یاریزانی ریاڵ مەدرید سەرئێشەیەکی قورس بۆ زیدان دروست دەکەن زیدان دەیەوێت بە بڕیارەکانیدا بچێتەوە..!!!

هەردوو یاریزان ماتیۆ کۆڤاسیچ و رافائیل ڤاران دەبنە سەرئێشەیەکی قورس بۆ زەینەدین زیدانی راهێنەری یانە مەلەکییەکە.

ئەو دوو ئەستێرەیە لەم وەرزی کە ریاڵ تێپەڕیکرد کەمترین بەشدارییان لە پێکهاتەکەی زیداندا کردووە بەراورد بە یاریزانەکانی تر، هەربۆیە بڕیاریانداوە ریزی مێرەنگییەکان جێبهێڵن و روو لە یانەیەکی تر بکەن.

لەئێستادا زیدان دەیەوێت بڕوا بە هەردوو یاریزان بهێنێت کە ئاییندەی یانەکە لە دەستی ئەواندایەو بەردەوامی بە یارییکردن لە ریزی مێرەنگییەکان بدەن.
بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بەڕێوەبەری کارەکانی کۆڤاسیچ خۆی گەیاندووەتە یانەکە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر ئاییندەی ئەو یاریزانە بکەن، چونکە کرواتییەکە لە ریاڵ مەدرید ئاسوودە نییە.

لەلایەکی ترەوە ڤارانیش هەمان کێشەی کۆڤاسیچی کرواتی هەیەو بەو هۆیەی لەگەڵ پێکهاتەکەی زیداندا بەشێوەیەکی سەرەکی بەشداری نەکردووە دەیەوێت ریزی یانەکە جێبهێڵێت.

لە ئێستادا زیدان سەرئێشەیەکی قورسی بۆ دروستبووە، چونکە بۆ وەرزی داهاتوو پیپی ریزی مێرەنگییەکان جێدەهێڵێت و زیدانیش دەیەوێت پشت بەتواناکانی ڤاران ببەستێت لەهێڵی بەرگریدا.
نوسەر/عبدالرحمن عبداللە 

دوو یاریزانی ریاڵ مەدرید سەرئێشەیەکی قورس بۆ زیدان دروست دەکەن زیدان دەیەوێت بە بڕیارەکانیدا بچێتەوە..!!! Reviewed by Kurdistan Daily Sport on يونيو 25, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.