Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ئینزۆ لە بەجێهێشتنى زیدانى باوکى نزیکەبزانە بۆچی؟

ئینزۆ زیدانى یاریزانى ریاڵ مەدرید نزیکە بە خواستن پەیوەندى بە یانەى دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێسەوە بکات.
رۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، ئینزۆى کوڕى زەینەدین زیدانى راهێنەرى ریاڵ مەدرید و یاریزانى تیپى کاستیاى ئەو یانەیە لەوانەیە بۆ ماوەى یەک وەرز و بە شێوەى خواستن پەیوەندى بە یانەى دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێسى ئیسپانییەوە بکات.
رۆژنامەکە رونیکردووەتەوە، مارکۆس لیۆرێنتى یاریزانى ریاڵ مەدرید، کە بە خواستن لە یانەى ئەلاڤێس یارى دەکات، ئینزۆى رازیکردووە ماوەیەک لەو یانەیە یارى بکات، بۆ ئەوەى ئامادەبێت جارێکى تر بگەڕێتەوە بۆ یانە مەلەکیەکە.
ئینزۆى ٢٢ ساڵ، کە گۆڵێکى بۆ تیپى یەکەمى ریاڵ مەدرید تۆمارکردووە لە جامى ئیسپانیا، یارى بۆ هەڵبژاردەى خوار تەمەن ١٥ ساڵى ئیسپانیا کرد، بەڵام دواتر پەیوەندى بە هەڵبژاردەى خوار تەمەن ١٩ ساڵى فەڕەنساوە کرد و دوو یارى بۆ ئەنجامداوە.
نوسەر/عبدالرحمن عبداللە 

ئینزۆ لە بەجێهێشتنى زیدانى باوکى نزیکەبزانە بۆچی؟ Reviewed by Kurdistan Daily Sport on يونيو 26, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.