Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

یاریزانێکى چیللى: گرنگى بە رووبەڕووبونەوەى رۆناڵدۆ نادەم!! بزانە چ یاریزانێكە؟

گۆنزالۆ خاراى بەرگریکارى چیللى رایگەیاندووە رێزى بۆ رۆناڵدۆ هەیە، بەڵام گرنگى بە رووبەڕووبونەوەى نادات.
لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا، گۆنزالۆ خاراى چیللى لە دواى یەکسانبونى هەڵبژاردەکەى بەرامبەر ئوسترالیا رایگەیاند، رێزى بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆى هێرشبەرى هەڵبژاردەى پورتوگال هەیە لە رووى ئاستى هونەری یاریزانەکەوە، بەڵام پێشتر لە بەرامبەر میسى و لەگەڵ سانچێزدا یاری کردووە، لەبەرئەوە گرنگى بە رووبەڕووبونەوەى هێرشبەرە پورتوگالیەکە نادات.
خارا ئاماژەى بەوە کردووە، ئەوەى گرنگە بەلایەوە یاریکردنە بەرامبەر پورتوگالى پاڵەوانى ئەوروپا، دواى ئەوەى لە قۆناغى پێش کۆتایى جامى کیشوەرەکان بەرامبەر بەیەک یارى دەکەن، کە بڕیارە چوارشەممەى داهاتوو ئەنجامبدرێت.
ئەم لێدوانەى خارا لە کاتێکدایە، خۆسییە فۆینزالیداى یاریزانى هێڵى ناوەندى هەمان هەڵبژاردە پێیوایە چیللى بەرامبەر رکابەرێکى بەهێز یارى دەکات و یاریزانى وەک کریستیانۆى هەیە، کە یەکێکە لە باشترین یاریزانانى جیهان.
نوسەر/عبدالرحمن عبداللە 



یاریزانێکى چیللى: گرنگى بە رووبەڕووبونەوەى رۆناڵدۆ نادەم!! بزانە چ یاریزانێكە؟ Reviewed by Kurdistan Daily Sport on يونيو 26, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.