Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

رۆناڵدۆ دەبێتە باوکی منداڵی چوارەم!!

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە باوکی دووانەیەک کە یەکێکیان کوڕە و ئەوەی دیکە کچ بوو، لە چوار مانگی داهاتووشدا ئەو یاریزانە دەبێتە باوکی منداڵێکی دیکە، بەڵام ئەمجارە دایکیان ناسراوە و منداڵەکە لە جیۆرجینیای کچە هاوڕێیەتی.
دۆن ئێستا خاوەنی سێ منداڵە، ناسنامەی دایکی هیچ کامێکیشیان ناسراو نییە و خۆیشی نایەوێت دەرکەون، جونیۆر کە تەمەنی 7 ساڵە و لەلایەن باوکییەوە گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت و لە زۆربەی گەشتەکانیدا لەگەڵیدایە، لەبەرامبەردا ئەو دوومنداڵە کە هێشتا بەفەرمی ناویان ئاشکرانەکراوە، بەڵام بەپێی هەواڵی رۆژنامەکان بێت ناویان ماتیۆ و ئێڤایە. منداڵی چوارەمی رۆناڵدۆ لە جیۆرجینیا رۆدریگێزی تەمەن 22 ساڵانە، دوای ئەوەی دوێنێ بەفەرمی دووگیان بوونی خۆی راگەیاند و تەمەنی منداڵەکەی ناو سکیشی 5 مانگە و رەگەزەکەشی کچە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ تەمەنی 32 ساڵانە، ماڵەکەی دەکەوێت ئەو پەڕی رۆژهەڵاتی شاری مەدرید و لە ناوچەیەک دەژی کە لە رووی ئەمنییە زۆر پارێزراوە و دراوسێی چەند کەسایەتییەکی سیاسی ئیسپانیایە، بەڵام ماڵەکەی رۆناڵدۆ چونکە لە دەرەوەی شارە، ئەگەر دۆن بیەوێت بچێت بۆ مەشقەکان دەبێت 30 کیلۆمەتر ببڕێت تا دەگاتە سیوداد ریال مەدرید کە جێگای مەشقەکانە و بۆ یارییەکانیش نزیکەی 20 کیلۆ مەتر لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دوورە
نوسەر/عبدالرحمن عبداللە . 
رۆناڵدۆ دەبێتە باوکی منداڵی چوارەم!! Reviewed by Kurdistan Daily Sport on يوليو 01, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.