Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

لێدوانى نیمار لەسەر نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى میسى!

نیمار: دڵخۆشم بە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى میسى
نیمار دا سیلڤاى بەڕازیلى دڵخۆشە بە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى میسى و رەتیشى دەکاتەوە داهاتووى خۆى دیارى بکات.
لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا، نیمار دا سیلڤاى هێرشبەرى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى دەڵێت "زۆر دڵخۆشم بە بەردەوامبوونى باشترین یاریزانى جیهان لەگەڵماندا، بەلاى منەوە تۆپى پێ بە بێ میسى زۆر قورسە".
ئەم لێدوانەى نیمار لە کاتێکدایە، هەفتەى رابردوو میسى بۆ سێ ساڵى تر و تا ٢٠٢١ گرێبەستەکەى بەرشەلۆنە نوێکردەوە، کە خۆى لە ٢٠١٨دا کۆتایى دەهات.
لە وەڵامى ئەگەرى بەجێهێشتنى بەرشەلۆنە لە داهاتوودا و پەیوەندیکردنى بە مانچستەر یونایتدەوە، نیمار ئاماژە بەوە دەکات ئەگەر هەیە ئەوە رووبدات و پێیوایە هیچ کەسێک نازانێت چى روودەدات لە داهاتوودا و بەپێکەنینەوە دەڵێت "لەوانەیە بەرەو مانچستەر بێت یان بەرەو ئیبار".
نیمارى ٢٥ ساڵ، لە ٢٠١٣دا پەیوەندى بە بەرشەلۆنەوە کردووە و لە ١٨٦ یاریدا ١٠٥ گۆڵى تۆمارکردووە، بەڵام میسى، کە لە ٢٠٠٤ەوە یارى بۆ تیپى یەکەمى بەرشەلۆنە دەکات، ٥٠٧ گۆڵى لە ٥٨٣ یاریدا تۆمارکردووە
نوسەر/عبدالرحمن عبداللە .

لێدوانى نیمار لەسەر نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى میسى! Reviewed by Kurdistan Daily Sport on يوليو 10, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.