Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

كچه‌ یاریزانێكی سلێمانى یانه‌كانی به‌غداد ره‌تده‌كاته‌وه‌.. بزانة بوچی !!!!!

كچه‌ یاریزانێكی سلێمانى یانه‌كانی به‌غداد ره‌تده‌كاته‌وه‌

ئه‌ژین عه‌لی، كچه‌ یاریزانی شارى سلێمانى، نیگه‌رانی خۆی له‌ ئاستی یاری تۆپی سه‌رمێز له‌ كوردستان نیشانداو به‌ (رووداوى وه‌رزشى) گوت "به‌داخه‌وه‌ ئاستى یارى تۆپى سه‌رمێز له‌ كوردستان زۆر به‌ره‌و دواوه‌ چووه‌و ساردییه‌كى زۆرى پێوه‌ دیاره‌". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "گرێبه‌ستی چه‌ند یانه‌یه‌كى شاره‌كانى عێراقم ره‌تكردووه‌ته‌وه‌".

یارى تێنسى سه‌رمێز له‌ شارى سلێمانى گرنگییه‌كى تایبه‌تى هه‌یه‌ و له‌سه‌ر ئاستى عێراقیش كچان و كوڕانى ئه‌و شاره‌ى باشوورى كوردستان یه‌كه‌مى بێ ركابه‌رى نێو یانه‌كانى كوردستان و عێراقن، یه‌كێك له‌ كچه‌ یاریزانه‌ به‌تواناكانى پێشووی یانه‌ى ئه‌فرۆدێت كچه‌ یاریزان ئه‌ژین عه‌لی تێنسزانى شاره‌كه‌یه‌، كه‌ ئێستا رۆژانه‌ خه‌ریكى خۆئاماده‌كردنه‌ بۆ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانى كوردستان و عێراق. 

ئه‌ژین عه‌لی، كه‌ ئێستا بۆ هیچ یانه‌یه‌ك یارى ناكات، به‌ (رووداوى وه‌رزشی) گوت "ئێستا به‌هۆى بوونى هه‌ندێك كێشه‌ و نه‌گونجانم له‌گه‌ڵ ئه‌فرۆدێت ریزى ئه‌و یانه‌یه‌م جێهێشتووه‌و به‌نیازى ئه‌وه‌م له‌ داهاتوویه‌كى زۆر نزیكدا په‌یوه‌ندى به‌ تیپى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى سلێمانییه‌وه‌ بكه‌م، كه‌ ئێستا رۆژانه‌ له‌گه‌ڵ راهێنه‌رى ئه‌و یانه‌یه‌ خه‌ریكى مه‌شق و راهێنانم بۆ ئه‌وه‌ى له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانى داهاتوودا ئه‌نجامێكى دڵخۆشكه‌رم هه‌بێت".

وه‌ك ئه‌ژین باسی ده‌كات، چه‌ند یانه‌یه‌كى شارى به‌غداد په‌یوه‌ندیان پێوه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى یارییان بۆ بكات، به‌ڵام داوای هه‌مووانی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ وه‌ك خۆی گوتی "نه‌متوانى بچمه‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌وێ یارى بۆ یانه‌یه‌كى دوور له‌ شارى سلێمانى بكه‌م، ئه‌گه‌رنا له‌لایه‌ن یانه‌كانی كوردستانیشه‌وه‌ داواكراوم".

له‌باره‌ى ئاستى یارى تۆپى سه‌رمێز له‌ كوردستان، ئه‌ژین نیگه‌رانی خۆی نه‌شارده‌وه‌و به‌ (رووداوی وه‌رزشی) گوت "به‌داخه‌وه‌ له‌ كوردستان ئاستی یاری تۆپى سه‌رمێز زۆر به‌ره‌و دواوه‌ چووه‌و ساردییه‌كى زۆرى پێوه‌ دیاره‌، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌یه‌ كه‌ رووى له‌ كوردستان كردووه‌". هه‌روه‌ها ئه‌ژین گوتی "دواكه‌وتنى خول و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانیش كاریگه‌رى زۆرى هه‌بووه‌ له‌سه‌رمان، ئه‌وه‌ بووه‌ته‌ هۆكارێك بۆ ساردى و سڕى یانه‌كان، ئه‌مه‌ وایكرد یاریزانان چیدی گرنگى به‌ مه‌شقه‌كان و یارییه‌كه‌ش نه‌ده‌ن".

ئه‌ژین سوپاسگوزاری خانه‌واده‌كه‌یه‌تی، كه‌ هه‌موو كاتێك پشتگیرى سه‌ره‌كى ئه‌و بوونه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌ یاریكردن. 

له‌باره‌ى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستانیشه‌وه‌، ئه‌ژین گوتى "هه‌موو كات له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان بوومه‌، چونكه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر كچه‌ یاریزانی ئاست به‌رزمان هه‌یه‌ له‌ شاره‌كانى كوردستان، ده‌توانین به‌ناوى كوردستانه‌وه‌ به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تى عێراق و ئاسیا بكه‌ین و ئه‌نجامى باشیش به‌ده‌ستبێنین".

👇 ریکلام 👇


كچه‌ یاریزانێكی سلێمانى یانه‌كانی به‌غداد ره‌تده‌كاته‌وه‌.. بزانة بوچی !!!!! Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on يوليو 11, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.