Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

زیدان بەڵێنێکی گەورە بە ئەسینسۆ دەدات !!

زەینەدین زیدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەڵێنی بە مارکۆ ئەسینسۆ داوە بۆ وەرزی داهاتوو وەک یاریزانێکی گرنگ پشتی پێببەستێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی زیدان لەدوای کۆتاییهاتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ خوار تەمەن 21 ساڵ، بەڵێنی بە ئەسینسۆی لاو داوە وەک یاریزانێکی سەرەکی پشت بە تواناکانی ببەستێت و زۆرترین کاتەکان یاریی پێبکات.

لە پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ خوار تەمەن 21 ساڵ مارکۆ ئەسینسۆ ئاستێکی بەرزی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێسکەشکرد و بەو هۆیەوە زیدان بڕیاریداوە پشت بەتواناکانی ئەو یاریزانە ببەستێت.

زیدان ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ئەو یاریزانە بۆ فرۆشتن نییە و تا ساڵی 2023 بۆندەکەی بۆ نوێ دەکەنەوە.

لەگەل مێرەنگییەکان وەرزی رابردوو ئەو هێرشبەرە 10 گۆڵی تۆمارکرد و سێ گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکرد لەکۆی 1918 خولەک یارییکردن.

لە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کاتێک ریاڵ مەدرید بەئەنجامی 4-1 بردنەوەی بەرانبەر یۆڤانتۆسی ئیتاڵی تۆمارکرد یەکێک لە گۆڵەکان بەئیمزای ئەسینسۆ نووسرایەوە.
نوسەر/عبدالرحمن عبداللە 
زیدان بەڵێنێکی گەورە بە ئەسینسۆ دەدات !! Reviewed by Kurdistan Daily Sport on يوليو 03, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.