Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌ فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی راده‌گه‌ندرێت




نێیمار دا سیلڤا ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا

نێیمار دا سیلڤا یانه‌ی پاریس سانجێرمان یانه‌ی بارسێلۆنا 



سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ نێیمار له‌گه‌ڵ یانه‌ی PSGـی رێككه‌وتووه‌ و له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌ فه‌رمی چوونی بۆ یانه‌ پاریسییه‌كه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 18 ته‌مووزی 2017، رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ پاریس سانجێرمان 222 ملیۆن یۆرۆی پێشكه‌شی نێیمار كردووه‌ و ئه‌ستێره‌ به‌رازیلییه‌كه‌ پێشوازی له‌م ئۆفه‌ره‌ی (پی ئێس جی) كردووه‌.

هه‌مان سه‌رچاوه‌، جه‌ختی له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ره‌زامه‌ندی نێیمار و باوكی به‌ده‌ستهێناوه‌ و به‌ڵێنی بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگ و بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی به‌ ئه‌ستێره‌ به‌رازیلییه‌كه‌ داوه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، رۆبێرت فێرناندێز سكرتێری هونه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا جه‌ختی له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ نێیمار %200 له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بێت.

رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیاش له‌ چاپی دوێنێ دووشه‌ممه‌، گۆمه‌كه‌ی زیاتر شله‌قاند و رایگه‌یاند كه‌ نێیمار له‌ پێناو خه‌ڵاتی تۆپی زێرین ده‌یه‌وێت له‌ مێسی دووربكه‌وێته‌وه‌.


له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌ فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی راده‌گه‌ندرێت Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on يوليو 19, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.