Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

بارسا یه‌كه‌م بڕیاری له‌باره‌ی نه‌یماره‌وه‌ دا



رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌تالۆنی، ئاشكرایكرد یانه‌ی بارسێلۆنا چیدی به‌رگه‌ی بێده‌نگی نه‌یمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی ناگرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ بڕیارێكی له‌باره‌وه‌ ده‌ركردووه‌.

به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ كارگێڕی بارسێلۆنا، نه‌یماری له‌وه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ تاوه‌كو سێشه‌ممه‌ی داهاتوو دوا بڕیاری خۆی له‌باره‌ی رۆیشتن یان مانه‌وه‌ له‌ بارسێلۆنا بدات.

ماوه‌ی زیاتر له‌ 10 رۆژه‌ پرسی رۆیشتنی نه‌یمار له‌ بارسێلۆناوه‌ بۆ پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی هه‌موو میدیای وه‌رزشیی جیهانیی به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌، به‌ڵام ئه‌و هێشتا به‌ ده‌می خۆی هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كردووه‌، نه‌ رۆیشتنی خۆی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و نه‌ دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی سپۆرت، بارسێلۆنا ده‌یه‌وێ كات له‌ده‌ستنه‌دات و به‌ زووترین كات هه‌ڵوێستی نه‌یمار بزانێت بۆ ئه‌وه‌ی پلانی دوای ئه‌و داڕێژێت.


بارسا یه‌كه‌م بڕیاری له‌باره‌ی نه‌یماره‌وه‌ دا Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on يوليو 28, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.