Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

مێسی ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین یاریزانی جیهان... بزانة لة چیدا..؟؟

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، نرخی راسته‌قینه‌ی گرێبه‌سته‌ی نوێیه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات و نووسیویه‌تی: مێسی ده‌بێته‌ گرانبه‌هاترین یاریزان له‌ مێژووی تۆپی پێ.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 9 ته‌مووزی 2017، رۆژنامه‌ی Sunday Timesـی ئینگلیزی له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ لیۆنێل مێسی به‌ مووچه‌ی ساڵانه‌ی 54.8 ملیۆن پاوه‌ند گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا تا 2021 درێژ كردۆته‌وه‌.

مێسی هه‌فتانه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن پاوه‌ند به‌ گوێره‌ی گرێبه‌سته‌ نوێیه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، به‌مه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین یاریزان له‌ جیهاندا كه‌ خاوه‌نی ئه‌م مووچه‌یه‌ بێت.

لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، مێسی له‌ كۆی 583 یاری، 507 گۆڵی بۆ بارسێلۆنا كردووه، یه‌كه‌مین یاری به‌ درێسی بارسێلۆنا له‌ 2004 كرد، له‌ ماوه‌ی 13 وه‌رز، 30 ناسناوی برده‌وه‌ و بۆته‌ گۆڵكه‌ری مێژووی لالیگا و 5 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی تایبه‌ت به‌ باشترین یاریزانی جیهان به‌ده‌سهێناوه‌.


ريكلام 

ئایا دةتةويت لةم مالپةر و پةيجة ريكلام بكةى
روژانة 10 هةزار بينةر بو كالا يان پةيج يان بابةتةكةت
ييت و بةخةلكي بناسيني هةر ئیستا كليك لةم وينةيةى خوارةوة بكة و بة هةرزان ترين نرخ ريكلامةكةت بك



.
.

مێسی ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین یاریزانی جیهان... بزانة لة چیدا..؟؟ Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on يوليو 09, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.