Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادە نییە ئایفۆن بۆ کوڕەکەی بکڕێت




کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دیمانەیەکی لە چین باسی چەند تایبەتمەندییەکی ژیانی خۆی دەکات و نهێنییەکی کوڕەکەشی ئاشکرا دەکات.

کریستیانۆ لەبارەی رۆژە سەختەکانی ژیانییەوە دەڵێت 'ئەو رۆژەی بۆەیەکەمجار لە پێناوی تۆپی پێ لە تەمەنی 12 ساڵی لە ماڵەوە دوورکەوتمەوە، ناخۆشترین و سەختترین رۆژی ژیانم بوو، دیمەنەکەم هێشتا لەبەرچاوە، لەناو شەمەندەفەرێک بووم.
هەرچەندە خوشک و برایەکانم چاویڵکەیان لەچاو بوو، بەڵام من فرمێسکەکانیانم بینی'.
رۆناڵدۆ کە ئێستا خاوەنی سێ منداڵە و جۆنیۆری کوڕە گەورەکەی لە زۆر بۆنە یاوەریی دەکات، لەبارەی کوڕەکەیەوە دەڵێت 'جۆنیۆری کوڕم بە لەدایکبوونی خوشک و برایەکەی دڵخۆشە، جارێکیان پێی گوتم بابە من خوشک و برایەکم دەوێت، ئەو داوای حەوت برام لێ دەکات، بەڵام من داوام لێی کرد چاوەڕێ لە داهاتوودا'.
هەروەها دۆن لەبارەی کوڕەکەیەوە دەڵێت 'رۆژێکیان جۆنیۆر داوای ئایفۆنێکی لێکردم بۆ ئەوەی هەر کاتێک ویستی تەلەفۆنم بۆ بکات، بەڵام داوام لێکرد بە تەلەفۆنەکەی داپیری پەیوەندیم پێوە بکات، چونکە دەمەوێت فێری بکەم خۆی شتەکان بەدەست بهێنێت، راستە ئەو دەتوانێت هەموو شتێک بکڕێت و هەموو شتێکی بۆ دابینکراوە، بەڵام گرنگ ئەوەیە بتوانێت خۆی هەوڵ بۆ بەدەستهێنانیان بدات'.
هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە کە پێشتر چوار جار خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بەدەستهێناوە، لەبارەی بەربژێربوونی بۆ خەڵاتی ئەمساڵ رایدەگەیەنێت 'بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ مانای ئەوە نییە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانت یەکلاکردووەتەوە، پێویستە چاوەڕێ بکەین'.


كليك لةم وينةيةى خوارةوة بكة و 20$ کورةك وةربگرة
👇👇👇👇👇👇👇👇👇

  
👆👆👆👆👆👆👆👆👆
کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادە نییە ئایفۆن بۆ کوڕەکەی بکڕێت Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on يوليو 27, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.