Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

کوڕەکەی رۆناڵدۆ بووە یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل!!



کوڕە گەورەکەی رۆناڵدۆی دیاردە بۆ یەکەمین جار درێسی هەڵبژاردەی بەرازیل دەپۆشێت .

رۆناڵد کوڕی رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دالیمای ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیلەو لە ئێستاشدا بۆ ریزی هەڵبژاردەی خوار تەمەن 18 ساڵی بەرازیل بانگهێشتکراوە.

رۆناڵدۆی دیاردە لەسەر روپەری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی هەڵبژاردەی بەرازیلی خوار تەمەن 18 ساڵی بڵاوکردووەتەوە کە پێش ئەنجامدانی گەشتێک بۆ ئیسرائیل و بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی یاریەکانی ماکابیا کە چوار ساڵ جارێک بەرێوەدەچێت وێنەکە گیراوە.

رۆناڵدۆ لەسەر وێنەکە نوسیویەتی ئەوە هەڵبژاردەی بەرازیلەو لەبەرچاوی جیهان و لە پاڵەوانێتی ماکابیای 2017 نوێنەرایەتیمان دەکات ، هیوای سەرکەوتنی بۆ کوڕەکەی و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی خواستووە.



وەک دەزانین رۆناڵد کوڕی رۆناڵدۆی دیاردەیە ، به‌ڵام (هیراکا) ی دایکشی بەهەمان شێوە یاریزانی تۆپی پێ بووه‌و له‌  یانەی ساوپاولۆی بەرازیلی یاریی کردووه‌.
نوسەر/عبدالرحمن عبداللە 

کوڕەکەی رۆناڵدۆ بووە یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل!! Reviewed by Kurdistan Daily Sport on يوليو 08, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.