Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

مۆرینیۆ هاندەرانی یانەكەی توشی شۆك دەكات






خۆزێ مۆرینیۆی پرتوگالی و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بە لێدوانێك هاندەرانی یانەكەی توشی شۆك دەكات . 

لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی بڵاویكردووەتەوە مۆرینیۆ رایگەیاندووە لە ئێستادا یانەكەی لەئاستێكدا نییە ركابەری زلهێزەكانی ئەوروپا بكات .

مۆرینیۆ وتوشیەتی "مانچستەر یونایتد یانەیەكی مەزن و خاوەن مێژوویەكی پرشنگدارە، گەر بۆ ماوەی 10 ساڵی دیكەش هیچ نازناوێك دەستەبەر نەكات بەو جۆرە دەمێنێتەوە".

"پێویستە هەنگاو بە هەنگاو بگەڕێینەوە ركابەرییەكان، وەرزی رابردوو سەركەوتوو بووین لە دەستەبەركردنی نازناوەكان، بەڵام سوپەری ئەوروپیمان دۆڕاند، هۆكارەكەش ئاشكرایە ئێمە نەگەیشتوینەتە ئاستێك پاڵەوانی دوو وەرزی رابردووی چامپیۆنس لیگ دووچاری شكست بكەین".

سپێشەڵ وەن وتوشیەتی " جارێكی تر گەڕاینەوە سار شانۆ و نازناوی خولی ئەوروپیمان بردەوە، ئامانجی ئێستاشمان بەدەستهێنانی پلەی یەكەم یاخود دووەمی كۆمەڵەكەمان و گەیشتن بە قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگە، دوای ئەوە هەموو شتێك ئەگەری روودانی هەیە".

مۆرینیۆ لەكۆتایی لێدوانەكەیدا رایگەیاندووە یانەكەی لانی كەم پێویستی بە دوو ساڵی دیكەیە تاوەكو ببێتەوە بەیەكێك لە سێ باشترین یانە لەجیهاندا.
Muhamadjr






مۆرینیۆ هاندەرانی یانەكەی توشی شۆك دەكات Reviewed by Gool News on أغسطس 10, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.