Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

شوووك. بروسيا دورتموند سه باره ت به ( عوسمانى ديمبيلى ) ها ته ده نگ




یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لەسەر دەنگۆی رێككەوتنی یانەی بەرشلۆنە و عوسمان دیمبلی یاریزانی یانەكەیان هاتنە دەنگ.



دوای پەیوەندیكردنی نێیمار دا سیلڤا بەرامبەر بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ بەیانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسییەوە، بەشێكی زۆری سەرچاوەكانی هەواڵ خواستی یانە ئیسپانییەكەیان بۆ گواستنەوەی عوسمان دیمبلی فەرەنسی و یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بڵاوكردەوە . 



لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی (ئی ئێس پی ئێن)ی ئەمەریكی (میشێل زۆرك)ی بەرێوەبەری وەرزشی یانەی دۆرتمۆند رایگەیاندووە ئاگادار نییە كە یانەی بەرشلۆنە و عوسمان دیمبلی رێككەوتبێتن.



وتوشیەتی بەبەردەوامی دەنگۆكان بەرۆكمان دەگرێت ، پێشبینیش ناكەم بوەستێت.



ئەو لێدوانەی میشێل زۆرك لەكاتێكدایە جیانلۆكا دی مارزیۆی رۆژنامەنوسی ئیتاڵی دووپاتیكردووەتەوە كەیانەی بەرشلۆنە بۆندێكی بەبڕی 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی دیمبلی پێشكەشی بروسیادۆرتمۆند كردووە، بەڵام یانە ئەڵمانییەكە رایانگەیاندووە بەكەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەكەیان نابن . 



دیمبلی هاوینی 2016 بەگرێبەستێك كە بەهاكەی 15 ملیۆن یۆرۆ بوو لەیانەی رینی فەرەنسییەوە پەیوەندی كرد بە بروسیا دۆرتمۆندەوەو لەوەرزی رابردووشدا لە 49 یاریدا بەشداریكرد و جگە لەتۆماركردنی 10 گۆڵ 21 گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروستكرد . 


ريكان عامر علي 
شوووك. بروسيا دورتموند سه باره ت به ( عوسمانى ديمبيلى ) ها ته ده نگ Reviewed by Gool News on أغسطس 07, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.