Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

مێسی چاوی لە شکاندنی ریکۆردێکی ياريزانيكة !!!! بزانة كية


لیۆنێل مێسی تەنیا پێویستی بە دوو سەرکەوتنی دیکە هەیە بۆ ئەوەی پێش چاڤی هێرناندێز بکەوێت ببێتە یەکەم یاریزانی بارسێلۆنا زۆرترین یاریی کلاسیکۆی بردبێتەوە کە چاڤی لە 42 یارییدا 17 یاریی بردووەتەوە.

مێسی ئێستا خاوەنی 15 سەرکەوتنە لە کلاسیکۆدا لەگەڵ یانەکە، جامی سوپەری ئیسپانیاش هەلێکە لەبەردەم ئەو یاریزانە بۆ ئەوەی ریکۆردەکە بشکێنێت و بگاتەوە چاڤی کە تاوەکو ئێستا ئەو یاریزانە بەشداریی لە 36 کلاسیکۆدا کردووە.

مێسی لەگەڵ ئینێستا ژمارەی بردنەوەکانیان لە کلاسیکۆدا یەکسانە و یاریزانەکە بە 23 گۆڵ گۆڵکاری کلاسیکۆییە، ئەو یاریزانەی زۆرترین یاریی کلاسیکۆشی بردووەتەوە پاکۆ خینتۆیە کە 21 یاریی بردووەتەوە لە کۆی 42 یاری.

سبەی یەکشەممە لە یاریی چوونی جامی سوپەری ئیسپانیا هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لەسەر یاریگەی کامپ نۆو کاژێر 23:00 رووبەڕووی یەکدەبنەوە.


مێسی چاوی لە شکاندنی ریکۆردێکی ياريزانيكة !!!! بزانة كية Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on أغسطس 12, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.