Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

"مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێ ناکاتەوە"



لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی رەتیکردووەتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا نوێبکاتەوە، ئەمەش ئەگەرەکانی رۆیشتنی ئەو یاریزانەی لە یانەی بارسێلۆنا زیاترکردووە.

تۆڕی هەواڵی بین سپۆرتی قەتەری رایگەیاندووە، مێسی رەتیکردووەتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێبکاتەوە، ئەگەر دەستەی کارگێری یانە کەتەلۆنییەکە لەم هاوینەدا بەڵێنەکانیان نەبەنە سەر، بەتایبەت کە یانەکە لە بارودۆخێکی خراپدایە.


رۆژنامەی مارکا هەواڵەکەی پشتراستکردووەتەوە و  رایگەیاندووە، مانچێستەر سیتی گرنگی بەتواناکانی ئەو یاریزانە دەدات و ئامادەیە 300 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی تەرخانبکات، ئەمەش دوو دڵییەکی زۆری خستووەتە دڵی هاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکە.


بین سپۆرت ئەوەشی راگەیاندووە، مێسی لەبەرئەوە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا دواخستووە بۆ ئەوەی وەک کارتێکی فشار بەرامبەر دەستەی کارگێری یانەکەی بەکاریبهێنێت بۆ ئەوەی یاریزانی نوێ بگوازنەوە یانەکە.
"مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێ ناکاتەوە" Reviewed by Muhamad Kanhan on أغسطس 22, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.