Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

هه واليكى دلفرين بو هانده راني بارسا و ميسى


ريكان عامر علي

یانەی مانچستەر سیتی وەڵامی ئەو هەواڵانەی دایەوە كەباس لەگواستنەوەی لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و ئەستێرەی یەكەمی یانەی بەرشلۆنە دەكەن.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لەزاری سەرچاوەیەكی فەرمی لەناو یانەی مانچستەر سیتیەوە بڵاویكردووەتەوە یانە ئینگلیزیەكە لەهاوینی ئەمساڵدا هیچ پلانێكیان بۆ گواستنەوەی مێسی نییە.

ئەو هەواڵە لەكاتێكدایە رۆژی هەینی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە كە یانەی مانچستەر سیتی لەچەند رۆژی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینیدا دەكات و ئەو یاریزانە دەباتە ریزەكانیەوە.

بڵاویشكرایەوە شێخ مەنسوڕ بن زایدی خاوەنی یانەی مانچستەر سیتی رایگەیاندووە لەهاوینی ئەمساڵدا بەنرخترین گرێبەست لەمێژووی گواستنەوەی یاریزاناندا واژوو دەكات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لەكۆتایی هەواڵەكەیدا و لەسەر زاری سەرچاوە فەرمییەكەی لەیانەی مانچستەر سیتی بڵاویكردووەتەوە خاوەنی یانەی مانچستەر سیتی پێی وایە ئەو گرێبەستانە دەبێت زۆر بەنهێنی واژوو بكرێت، دووپاتیشی كردووەتەوە گواستنەوەی لیۆنێل مێسی ئامانجی سیتیزنس نییە.
هه واليكى دلفرين بو هانده راني بارسا و ميسى Reviewed by Gool News on أغسطس 20, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.