Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

مینۆ رایۆلا ئامۆژگاریەکی مێسی دەکات




Gool::گۆل
Muhamadjr






مینۆ رایۆلای بەرێوەبەری بەشێکی زۆر لە یاریزانە ناودارەکانی تۆپی پێی ئامۆژگارییەکی لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و ئەستێرەی یەکەمی یانەی بەرشلۆنە دەکات.

رایۆلا لە لێدوانێکیدا کە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە رایدەگەیەنێت یاریزانێکی وەکو مێسی پێویستە لەخولێکی جیاوازدا یاریی بکات و بۆ هەمووانی بسەلمێنێت یاریزانێکی مەزنە.

رایۆلا وتوشیەتی " بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئێستادا بەجۆرێکە وڵاتان مامەڵەی پێوەدەکەن نەوەک یانەکان، هەربۆیە گواستنەوەی یاریزانان لەماوەی داهاتووداو بەبەهای 200 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە کارێکی ئاسایی".


یانەی بەرشلۆنە لەماوەی رابردوودا بڵاویکردەوە گرێبەستی مێسی تەمەن 30 ساڵیان تاوەکو هاوینی 2021 نوێکردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا یاریزانی ناوبراو واژووی لەسەر گرێبەستەکەی نەکردووە، ئەوەش کاردانەوەی جیاجیای لێکەوتووەتەوەو مەترسی خستووەتە دڵی هاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکەوە.

جێی بیرخستنەوەیە لە چەند رۆژی رابردوودا چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ بڵاویانکردەوە یانەی مانچستەر سیتی کە لەلایەن ئیماراتییەکانەوە خاوەندارێتی دەکرێت ئامادەیە لەپێناوی گواستنەوەی لیۆنێل مێسی-دا بڕی 300 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات ، ئەوەش لەکاتێکدایە یانەی پاریس سان جێرمان کە قەتەڕییەکان خاوەندارێتی دەکەن لەهاوینی ئەمساڵدا نێیمار دا سیلڤای بەرازیلییان بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ لە بەرشلۆنەوە بۆ پاریس گواستەوە.
مینۆ رایۆلا ئامۆژگاریەکی مێسی دەکات Reviewed by Gool News on أغسطس 25, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.