Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

رۆنالدۆ گەرایەوە




كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و یەکیک لە باشترین یاریزانی جیهان پەیوەندی كردەوە بەراهێنانەكانی یانەی ریاڵ مەدریدەوە.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە بۆ یەكەمین جارو دوای كۆتایی هاتنی وەرزی رابردوو، كریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندیكردووەتەوە بەراهێنانەكانی یانەی ریاڵ مەدریدەوە .

ماركا بڵاویشیكردووەتەوە هەرچەندە رۆناڵدۆ پەیوەندی بەراهێنانەكانەوە كردووە، بەڵام ئەگەر زۆرە لەجامی سوپەری ئەوروپی و بەرامبەر یانەی مانچستەر یونایتد كە بڕیارە رۆژی سێشەممە بەرێوەبچێت بەشداری نەكات .

رۆژنامە ئیسپانیەكە بڵاویشیكردووەتەوە گەڕانەوەی رۆناڵدۆ بۆ راهێنانەكان دانانی سنورێكە بۆ دەنگۆی رۆشتنی لەیانەی ریاڵ مەدرید .


ئامانجی رۆناڵدۆ ئامادەكارییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەرشلۆنە لە یاری جامی سوپەری ئیسپانیا كەبڕیارە رۆژانی 13 و 16ی مانگ لەسەر نیوكامپ و بەدوایدا سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرێوەبچێت
Muhamadjr
رۆنالدۆ گەرایەوە Reviewed by Gool News on أغسطس 05, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.