Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

میسی فشاریکی گەورە دەخاتە سەر یانەکەی داوای بریاریکی بەپەلە دەکات!



لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی فشارێکی گەورەی بۆ سەر یانەی بەرشلۆنە دروستکردووە بەهەر نرخێک بووە پاولۆ دیبالای ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس بهێننە ریزەکانیانەوە.

لەگەڵ رۆیشتنی نێیمار دا سیلڤا بۆ یانەی پاریس سانجێرمان، مێسی دەیەوێت بەزووترین کات شوێنی ئەو ئەستێرەیە پڕبکرێتەوەو گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی ئاستبەرزدا ئیمزابکەن.

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی کالچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی، مێسی داوای کردووە دیبالای هاونیشتمانی بهێننە ریزەکانی بلاوگراناوە، ئەو گۆڵكارە راشیگەیاندووە تەنها ئەو دەتوانێت شوێنی نێیمار پڕبکاتەوە.

هەمان سەرچاوە باس لەوە دەکات یانەی یۆڤانتۆس لە حاڵێکدا بۆ رۆیشتنی دیبالا قایل دەبێت، ئەندریاس ئینێستای یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانە کەتەلۆنیەکە روو لە خانمە پیرەکە بکات، بەجۆرێک بۆندەکەی دیبالا نرخی 120 ملیۆن یۆرۆیەو ئینێستاش 90 ملیۆن یۆرۆ.


بەهۆی رۆیشتنی نێیمار دا سیلڤا بۆ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، هێڵی هێرشبردنی یانە ئیسپانییەکە کێشەی بۆ دروستبووەو لە هەوڵی ئەوەدان هێرشبەرێک بۆ شوێنگرەوەی نێیمار بکەنە ئەستێرەی بلاوگرانا.
Muhamadjr
میسی فشاریکی گەورە دەخاتە سەر یانەکەی داوای بریاریکی بەپەلە دەکات! Reviewed by Gool News on أغسطس 05, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.