Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

سیمیدۆ لەسەر بەریەککەوتنەکەی لەگەڵ نێیمار بێدەنگی شکاند


Gool::گۆل

نیلسۆن سیمیدۆی یاریزانی نوێی یانەی بەرشلۆنە بێدەنگی شکاند و باسی روداوی شەڕکردنەکەی لەگەڵ نێیمار دا سیلڤا کرد . 

یاریزانە پرتوگالییەکە لە لێدوانێکدا بە پێگەی گلۆبۆ سپۆرتی راگەیاندووە روداوەکە بووە بە بەشێک لە ڕابردوو .

وتوشیەتی "  من هیچم لە نێیمار نەکرد ، تەنیا بەریەککەوتنێکی ئاسایی کاتی راهێنانەکان بوو ، بەڵام نێیمار فشاری راگەیاندنەکانی لەسەر بوو ، کارەکە بەشێوازێکی باش کۆتایی هاتوو هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم".

سیمیدۆ دڵخۆشی خۆی بەبەشداریکردن لەیاری یانەکەی بەرامبەر یانەی چابیکوینسی بەرازیلی ئاشکرا کردو رایگەیاند چابیکوینسی یانەیەکی باشن، ئەوان بەرامبەر باشترین یانەی جیهان یارییان کرد ، زۆر دڵخۆش بووم بەبەشداری کردن لەو یارییەدا.

وتیشی چابیکوینسی توانای گەورەی تێدایە، ئەوان خۆیان بنیات ناوەتەوەو بەباشی کار دەکەن (ساڵی رابردوو زۆرینەی ئەندامانی تیمەکە لەروداوی کەوتنە خوارەوەی فرۆکە گیانیان لەدەستدا) .

لەراهێنانە ئامادەکارییەکانی یانەی بەرشلۆنە بۆ وەرزی نوێ لە ئەمەریکا و لە یەکەیەکی راهێناندا سیمیدۆ لەگەڵ نێیمار بەتوندی بەریەک کەوتن و بەو هۆیەشەوە نێیمار هێرشی کردە سەر یاریزانە پرتوگالیەکەو دواتریش راهێنانەکانی بەجێهێشت.
 .       Muhamadjr




سیمیدۆ لەسەر بەریەککەوتنەکەی لەگەڵ نێیمار بێدەنگی شکاند Reviewed by Gool News on أغسطس 08, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.