Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

كۆنتی داوایەك لە مۆراتا دەكات

Gool:گۆل







ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی چێڵسی دڵخۆشەو داوایەكیش ئاراستەی ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی و هێرشبەری نوێی یانەكەی دەكات.

دوای سەركەوتنی یانەكەی بەرامبەر یانەی تۆتنهام لەهەفتەی دووەمی پریمەرلیگدا، ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەی چێڵسی دڵخۆشی خۆی بەو ئەنجامە راگەیاند.

كۆنتی دوای یارییەكە وتی " بردنەوەیەكی زەحمەت بوو، تۆتنهام یانەیەكی قورسە".

وتیشی "دڵخۆشم بەو سەركەوتنە، سوپاسی یاریزانەكان دەكەم بە پەیوەست بوونی تەكتیكی و بەرگرییان، خواستی ئەوان بۆ تۆماركردنی سەركەوتن بەجۆرێك بوو باوەڕ پێنەكراو بوو".

راهێنەرە ئیتاڵییەكە راشیگەیاند یاریزانە نوێكان بەباشی دەركەوتن، بەڵام پێویستە باكایۆكۆ و مۆراتا لەگەڵ بەشداریكردنیاندا زیاتر بەرەو پێش بچن.

یانەی چێڵسی پاڵەوانی وەرزی رابردووی پریمەرلیگ ئێوارەی ئەمرۆ دوور لەیاریگا و هاندەرانی سەركەوتنێكی گرنگی تۆماركردو بەئەنجامی (2-1) گۆڵ لەیانەی تۆتنهامی بردەوە.
                                             Muhamadjr
كۆنتی داوایەك لە مۆراتا دەكات Reviewed by Gool News on أغسطس 20, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.