Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ئیدارەی ریال مەدرید هەوالیک بە گارسبەیل دەدات

   
















S
ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی ئیسپانیا و ئەوروپا هەواڵێكیان داوەتە گاریس بەیلی یاریزانی یانەكەیان.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید گاریس بەیلی وێڵزییان ئاگاداركردووەتەوە كە لە هاوینی ئەمساڵدا كیلیان مباپێی یاریزانی یانەی مۆناكۆ پەیوەندی بەیانەكەیانەوە ناكات.

لەماوەی رابردوودا چەند سەرچاوەیەكی هەواڵ بڵاویانكردەوە ئەگەر زۆرە لەكاتی گواستنەوەی  مباپێ-دا یانەی ریاڵ مەدرید دەستبەرداری گاریس بەیل ببێت و چەند یانەیەكی ئینگلتەراش بەوردی چاودێری دۆخەكەیان دەكرد . 

هاوكات بەپێی چەند راپرسییەك كە رۆژنامەكانی مەدرید ئەنجامیاندابوو زۆرینەی دەنگدەران لەكاتی گواستنەوەی مباپێ پێیان باش بووە گاریس بەیل ریزی یانەكەیان بەجێبهێڵێت .

هەموو ئەو هەواڵانە لەكاتێكدایە لەئامادەكارییەكانی ریاڵ مەدرید بۆ وەرزی نوێ گاریس بەیل نەیتوانیوە ئاستی بەرز نمایش بكات و ئەو بۆشاییانە پڕبكاتەوە كە ئامادەنەبوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دروستی كردبوو . 
Muhamadjr
ئیدارەی ریال مەدرید هەوالیک بە گارسبەیل دەدات Reviewed by Gool News on أغسطس 06, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.