Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

پاستۆری هۆکاری پێدانی ژمارەی درێسەکەی بە نەیمار ئاشکراکرد



خاڤێر پاستۆری، یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی پاریس سانجێرمان هۆکاری پێدانی درێسی ژمارە 10ی بە نەیمار داسیلڤا ئاشکراکرد.

دوای راگەیاندنی گرێبەستی نەیمار داسیلڤا لەلایەن یانەی پاریس سانجێرمانەوە هەر زوو خاڤێر پاستۆری ئامادەیی خۆی پێشاندا درێسەکەی بداتە نەیمار داسیلڤا، ئەمەش بەو شێوەیە لێکدرایەوە کە پاریس سانجێرمان بە زۆر ئەو درێسەی لە پاستۆری وەرگرتووە.



خاڤێر پاستۆری لەو بارەیەوە قسەیکردووە و رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک بە زۆر درێسەکەم نەداوەتەوە نەیمار، بەڵکو بە دڵخۆشییەوە ئەو کارەم ئەنجامداوە و لەپێناو ئەوەی نەیمار بە زۆرترین کات خۆی لەگەڵ یانەکە بگونجێنێت درێسەکەم دایە ئەو یاریزانە.

یاریزانە ئەرجەنتینییەکە گوتیشی، بەلای منەوە بەرژەوەندی یانەکە لەپێش هەموو شتێکەوەیە، نەیمار هەست بە دڵخۆشی و ئارامی دەکات و هاوکاری یانەکە دەکات بۆ بردنەوەی نازناوەکان، بەتایبەت چامپیۆنزلیگ، ژمارە 10 کاریگەریی ئەرێنی لەسەر یاریزانەکە دەبێت، لەکاتێکدا ئەو یاریزانە رەمزی یانەکە دەبێت بەو گرێبەستە گەورەیەی لەگەڵ واژۆکراوە.

نەیمار لەبەرامبەر پێدانی درێسی ژمارە 10 سوپاسی پاستۆریی کردووە و دڵخۆشی خۆی بەرامبەر وەرگرتنی ئەو درێسە پێشانداوە.
پاستۆری هۆکاری پێدانی ژمارەی درێسەکەی بە نەیمار ئاشکراکرد Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on أغسطس 06, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.