Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ليفه ر پول هه رگيز ره تى ناكاته وه پاره كه ى شتيك له نيمار كه متره


یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە بەرانبەر ئەو بڕە پارەیەی بۆ کڕینی فیلیپ کۆنرتینیۆی بەرازیلی لەلایەن بەرشلۆنەوە دانراوە، ئیدارەی ئەو یانە ئینگلیزییە مل دەدەن و لەسەر فرۆستنی ئەو هێرشبەرە قایلن.

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، یانەی بەرشلۆنە ئامادەیە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە ئینگلیزییەکە لەپێناو ئیمزاکردنی بۆندی فیلیپ کۆنتینیۆی هێرشبەری سامبا، هەربۆیە ئیدارەی یانە ئینگلیزییەکە بۆ ئەو بڕە پارەیە نەرم بوون و ئامادەی گفتوگۆکردنی ئەو بۆندەن.

ساڵی 2012 رێدزەکان بەبڕی 10 ملیۆن پاوەند ئەو هێرشبەرەیان هێنایە ریزەکانیانەوە، ئێستا بەڕێژەی یەک بەرانبەر 10 پارەکەی قازانج دەکات.

لەماوەی رابردوودا سێ جار یانەی بەرشلۆنە نوێنەری خۆی بۆ ئینگلتەرا ناردووەو گفتوگۆیان لەسەر گواستنەوەی کۆنتینیۆ کردووە، وابڕیارە لەم هەفتەیەدا جارێکی تر سەردانی ئەو یانەیە بکەنەوەو گفتوگۆکان جدیتر دەستپێبکەنەوە.

بەهۆی جێهێشتنی  نێیمار لە ریزەکانی بلاوگرانا، خەزانەکەی بەرشلۆنە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆی تێدایەو دەتوانن چەند یاریزانێکی ئاستبەرز بهێننە ریزەکانیانەوە.

ريكان عامر علي 
ليفه ر پول هه رگيز ره تى ناكاته وه پاره كه ى شتيك له نيمار كه متره Reviewed by Gool News on أغسطس 06, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.