Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ریال مەدرید بڕیاریی یەکلاییکەرەوەیدا

ریال مەدرید بڕیاریی یەکلاییکەرەوەیدا

دەستەی کارگێری یانەی ریال مەدرید بڕیاریداوە دەستبەرداری گاریس بەیڵ، یاریزانی یانەکەی نەبێت و بیرۆکەی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێش بۆ هاوینی داهاتوو دوابخات.

لەگەڵ ئەوەی گاریس بەیڵ لە ماوەی رابردوودا چەندینجار تووشی پێکانبووە و کاریگەریی لەسەر ئاستی یاریزانەکە هەبوو، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە دەنگۆی ئەوە بڵاوببێتەوە کە ئەو یاریزانە لە ریال مەدرید دەڕوات و نزیکە لە پەیوەندیکردن بە مانچێستەر یونایتد، بەڵام زیدان نایەوێت دەستبەرداری یاریزانە ببێت.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی رایگەیاندووە، ریال مەدرید بیرۆکەی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێی بۆ هاوینی داهاتوو دواخستووە و بڕیارییداوە لەم هاوینەدا دەستبەرداری گاریس بەیڵ نەبێت.

یانەی مۆناکۆ لەبەرامبەر دەستبەرداربوونی لە ئێمباپێ داوای 180 ملیۆن یۆرۆ دەکات لەکاتێکدا ریال مەدرید 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە ئامادەکردووە.
ریال مەدرید بڕیاریی یەکلاییکەرەوەیدا Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on أغسطس 07, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.