Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

شوك به رشه لونه توشى كيشه بوو

له‌دوای رۆیشتنی نه‌یمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی، یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی دیكه‌ بووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌هۆیه‌وه‌ نه‌توانێت یاریزانێكی خۆی بفرۆشێت. یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌رگای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ چه‌ند یانه‌یه‌ك كردبووه‌ بۆ فرۆشتنی تۆماس ڤێرمایلینی به‌رگریكاری به‌لجیكی، كه‌ ده‌یه‌وێ به‌هۆیه‌وه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك به‌ده‌ستبێنێت و بۆ هێنانی چه‌ند یاریزانێكی نوێ سوودی لێوه‌ربگرێت، به‌ڵام وادیاره‌ بارسا ناتوانێت ئه‌و كاره‌ بكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤێرمایلین تووشی پێكان بوو. 
دوێنی له‌ یاری دۆستانه‌ی بارسێلۆنا و خیمناستیكادا، ڤێرمایلین له‌ خوله‌كی 12 دا تووشی پێكان بوو، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ یاریگه‌ی جێهێشت، بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و یانانه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ئه‌و یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ بارسا ده‌ستیان به‌ گفتوگۆ كردبوو پاشگه‌زببنه‌وه‌و ئه‌و یاریزانه‌ چیدیكه‌ خواستی ئه‌وان نه‌بێت. 
ريكان عامر على 
شوك به رشه لونه توشى كيشه بوو Reviewed by Gool News on أغسطس 05, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.