Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ئيسكو ٢٠١٨ بونده كه ى ته واو ده بيت ،، ئايا روو له به رشه لونه ده كات





گول::GOOL
ريكان عامر علي 



ئیسكۆی ئیسپانی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی ئەوروپا مژدەیەكی خۆش دەداتە هاندەرانی یانەكەی .

گرێبەستەكەی ئیسكۆ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید هاوینی 2018 كۆتایی دێت، بەشێك لەهاندەرانی یانەكەی پایتەختی ئیسپانیاش مەترسی ئەوەیان هەیە هاوینی ساڵی داهاتوو دوای كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی، پەیوەندی بكات بەیانەی بەرشلۆنەوە.

لەبەرامبەردا ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی ئاستە بەرزەكەی ئیسكۆ لەوەرزی رابردووی خولی ئیسپانیا و یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا پلانی ئەوەیان داڕشتووە گرێبەستی یاریزانەكەیان بۆ ماوەی چەند ساڵێك نوێبكەنەوەو موچەی ساڵانەكەشی بۆ بەرز بكەنەوە . 

ئیسكۆ لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند دەیەوێت بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ لە ریاڵ مەدرید بمێنێتەوە .

یاریزانەكەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریاڵ مەدرید دوای دەستەبەركردنی نازناوی جامی سوپەری ئەوروپاو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی " دەمەوێت بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ لە ریاڵ مەدرید بمێنمەوە، ئێستا كاتی ئاهەنگ گێڕانە، بەڵام دەتوانم بڵێم ئێمە زۆر نزیكین لەكۆتایی هێنان بە گفتوگۆكانی نێوانمان".

وتوشیەتی " هاندەرانی مێرەنگی دڵنیادەكەمەوە راگەیاندنی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم لەداهاتوویەكی نزیكدا دەبێت".
ئيسكو ٢٠١٨ بونده كه ى ته واو ده بيت ،، ئايا روو له به رشه لونه ده كات Reviewed by Gool News on أغسطس 09, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.