Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

بارسا ریال مه‌درید تووشی شۆك ده‌كات




له‌ پێشهاتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی هه‌واڵێكی شۆك بۆ هانده‌رانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت "بارسێلۆنا كار بۆ بردنی ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید ده‌كات".

ده‌یلی ئیكسپرێسی به‌ریتانی، له‌ هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند به‌رپرسانی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌نیازن ئه‌سینسیۆی ئه‌ستێره‌ی ته‌مه‌ن 21 ساڵی ریال مه‌درید رازی بكه‌ن و بیبه‌نه‌ ریزه‌كانی یانه‌كه‌یان.

به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌، بارسا ده‌توانێت ئه‌و كاره‌ بكات ئه‌گه‌ر بتوانێت ئه‌سینسیۆ رازی بكات ریزه‌كانی یانه‌ی شاهانه‌ جێبهێڵێت، چونكه‌ وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی "بارسا بۆ بردنی ئه‌سینسیۆ پێویستی به‌ ره‌زامه‌ندی ریال مه‌درید نییه‌، ته‌نیا پێویستی به‌ رازیكردنی ئه‌سینسیۆیه‌، چونكه‌ بڕی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌نیا 72 ملیۆن پاوه‌نده‌و بارسێلۆناش ئاماده‌یه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بدات".

ده‌یلی ئیكسپرێس، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌ ئامانج گه‌یشتنی بارسێلۆنا مه‌حاڵ نییه‌، به‌و پێیه‌ی ئه‌سینسیۆ ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بێت له‌وه‌ی له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ردا شوێنێكی ده‌بێت، له‌وانه‌یه‌ بڕیاری رۆیشتن بدات.
بارسا ریال مه‌درید تووشی شۆك ده‌كات Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on أغسطس 10, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.