Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

يانه پاريسيه كه ( بوندى گه وره گه وره ) ده كات ،،، نيمار به س نه بووه بويان

گول::GOOL
ريكان عامر علي 




یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەگواستنەوەی نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی كۆتایی بە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ناهێنێت و بەنیازی واژووكردنی گرێبەستێكی گەورەیە . 

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە یانەی پاریس سان جێرمان بۆندێكی گەورەیان بەمەبەستی گواستنەوەی ئەلێكسس سانچێزی هێرشبەری هەڵبژاردەی چیللی پێشكەشی یانەی ئارسناڵ كردووە . 

زەسەن بڵاویشیكردووەتەوە هەرچەندە ئارسن ڤینگەری راهێنەری ئارسناڵ سوورە لەسەر مانەوەی سانچێز، بەڵام ئیدارەی یانەی پاریسییەكە بێهیوا نەبوون و دەیانەوێت ئەو هێرشبەرەش بۆ پارك دی فرانس بگوێزنەوە . 

یانەی پاریس سان جێرمان لەماوەی رابردوودا گرێبەستی سەدەی واژووكرد و نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی بەبەهای 222 ملیۆن یۆرۆ لەیانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی كڕی. 

زەسەن لەبەشێكی تری هەواڵەكەیدا بڵاویكردووەتەوە ئیدارەی یانەپاریسییەكە بۆندێكیان بەبەهای 80 ملیۆن پاوەند و لەپێناو گواستنەوەی سانچێزدا پێشكەشی ئیدارەی گەنەرز كردووە . 

پێشبینی دەكرێت ئیدارەی یانە لەندەنییەكە بەوردی بیر لەبۆندەكەی (پی ئێس جی ) بكەنەوە، بەتایبەتی كەهاوینی داهاتوو سانچێز گرێبەستەكەی كۆتایی دێت و دەكرێت لەو كاتەدا بەگرێبەستی ئازاد ریزی یانەكەی بەجێبهێڵێت . 
يانه پاريسيه كه ( بوندى گه وره گه وره ) ده كات ،،، نيمار به س نه بووه بويان Reviewed by Gool News on أغسطس 09, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.