Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

( دەیلی ریكۆرد پلانی) مانچستەر سیتی بۆ گواستنەوەی مێسی ئاشكرا دەكات



 –رۆژنامەیەكی ئینگلیزی پلانی یانەی مانچستەر سیتی بۆ گواستنەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەكەمی یانەی بەرشلۆنە ئاشكرا دەكات.


رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی هەواڵێكی (دەیلی ریكۆرد)ی بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا ئاشكرایكردووە هەفتەی رابردوو بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی لە شاری بەرشلۆنەی ئیسپانیا لەگەڵ لیۆنێل مێسی كۆبونەتەوە.

رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە بەرپرسانی سیتیزنس ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بە پێدانی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە.

بەپێی هەواڵەكەی دەیلی ریكۆرد ئەوەی جێی سەرنجە هەرچەندە یانەی بەرشلۆنە بڵاویكردبووەوە لەگەڵ لیۆنێل مێسی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیان رێككەوتون، بەڵام واژوو نەكردنی گرێبەستە نوێكە لەلایەن مێسییەوە قسەی زۆر هەڵدەگرێت.

 دەیلی ریكۆرد بڵاویشیكردووەتەوە مانچستەر سیتی پلانێكی دیكەشی بۆ گواستنەوەی لیۆ هەیە، ئەویش لەكاتی نوێنەكردنەوەی گرێبەستەكەی نێوان مێسی و بەرشلۆنەدایە، لەو كاتەدا هاوینی ساڵی داهاتوو دەتوانن بەگرێبەستی ئازاد مێسی بۆ ئیتیحاد بگوێزنەوە.

رۆژنامەكە لەكۆتایی هەواڵەكەیدا بڵاویكردووەتەوە شكستی یانەی بەرشلۆنە لەهاوینی ئەمساڵداو نەگواستنەوەی جێگرەوەی نێیمار، هۆكاری سەرەكی واژوو نەكردنی مێسییە لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
( دەیلی ریكۆرد پلانی) مانچستەر سیتی بۆ گواستنەوەی مێسی ئاشكرا دەكات Reviewed by Gool News on أغسطس 21, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.