Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

خوشكەكەی نێیمار كەوتە داوی كامێرامانەكانی پاریسەوە





پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە شاری خۆشەویستی و جادوو ناسراوە، خوشكەكەی نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانیش ئەو هەلە دەقۆزێتەوەو لەگەڵ خۆشەویستەكەی دەردەكەوێت .

كامێرای رۆژنامەنوسەكانی پاریس چەند وێنەیەكی رافاێلای خوشكی نێیمار و گابرێل باربۆسای یاریزانی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵییان گرتووە كاتێك لەژوانێكی رۆمانسیدا لە پاریس دەردەكەون.

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەكان، یاریزانەكەی یانەی ئینتەرمیلان لەسەر روپەری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەكی لەگەڵ خوشكەكەی نێیمار بڵاوكردووەتەوەو لەسەری نوسیویەتی "خۆشەویستەكەم".

پێشتر نێیمار و باربۆسا پێكەوە لەیانەی سانتۆسی بەرازیلی یارییانكردووە ، دواتر نێیمار لە 2013دا رویكردە یانەی بەرشلۆنەو لەچەند رۆژی رابردووشدا پەیوەندیكرد بەیانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسییەوەو بووە گرانترین یاریزانی جیهان .               Muhamadjr




خوشكەكەی نێیمار كەوتە داوی كامێرامانەكانی پاریسەوە Reviewed by Gool News on أغسطس 10, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.