Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

شؤوك ( ريال مه دريد )چ گورزيكى گه وره و روخينه رى له (به رشه لونه )داوه




رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی چەند بەڵگەنامەیەکی دەستکەوتووە کە یانەی بەرشلۆنەی پێش ریاڵ مەدرید بۆندی لەگەڵ ئەلفرێد دی ستیڤانۆی ئەرژەنتینیدا ئیمزاکردووە، بەڵام ریاڵ مەدرید پیداگری کردووەو ئەو یاریزانەی بۆ یانەکەی پەلکێشکردووە.



بەگوێرەی هەواڵی ئەو رۆژنامەیە یانەی شاهانەی زوڵمی لە یانەی بەرشلۆنە کردووەو بەزۆرەمڵی ئەو ئەستێرە ئەرژەنتینییەیان پەلکێشی ریزەکانی میرەنگییەکان کردووە، بەو هۆیەوە چەند بەڵگەنامەیەک ئاشکرابووە کە پێکهاتووە لە سەنەدێکی 30 لاپەڕەیی.



پوختەی بابەتەکە بەم شێوەیەیە:
ئەلفرێد دی ستیڤانۆ یاریزانی یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرژەنتینی بووە، سەرۆکی ئەوکاتی یانەی بەرشلۆنە کە ناوی ئینریک مارتی کاریتۆیە لەگەڵ سەرۆکی یانەی ریڤەرپلەیت رێکدەکەوێت کە ناوی ئینریکی باردۆیە، بۆ گواستنەوەی دی ستیڤانۆ، ئەم گرێبەستە لە ساڵی 1954دا ئیمزاکراوە.



بڕی ئەو گرێبەستە 87 هەزار دۆلاربووە، وارێکدەکەون یانە کەتەلۆنییەکە لە 10-8-1954دا نیوەی یەکەمی ئەو پارەیە بداتە یانە ئەرژەنتینییەکەو نیوەی دووەمیشی لە کۆتایی هەمان ساڵدا بدات، بۆندەکەیش ئیمزا دەکەن.



دواتر یانەی ریاڵ مەدرید دەکەوێتە بنکڵێشەی یانەی ئەرژەنتنییەکەو داوادەکات دی ستیڤانۆی ئەرژەنتنی روو لە ریاڵ مەدرید بکات، دوای ئەوەی سانتیاگۆ بیرنابیۆی سەرۆکی ئەوکاتی شاهانەکان لە وتارێکدا باس لەوە دەکات بەهاوڕێیەتی لەگەڵ بزنسمانێکی گەورە بەناوی رایمۆندۆ سابوتا رێکدەکەون و ئەو بۆندە لە بەرژەوەندی ریاڵ مەدرید ئیمزادەکەن.



لەلایەکی ترەوە یانەی ئەرژەنتینییەکە وەڵامی یانەی شاهانە دەداتەوە کە وابڕیارە ئەلفرێد دی ستیڤانۆ روو لە نیو کامپ بکات، بەڵام یانەی شاهانە سوورن لەسەر ئەو گرێبەستەو رێگا نادەن.



بەرپرسانی ئەوکاتی یانەی ریاڵ مەدرید لە 31ی تەمموز ساڵی 1954دا پێداگری دەکەن و بۆند لەگەڵ دی ستیڤانۆ ئیمزادەکەن، هەربۆیە ئیدارەی یانەی ریڤەرپلەیت داوادەکەن یانەی بەرشلۆنە لە 11 مانگی ئاب کۆی ئەو پارەیە رادەستی یانەکە بکەن، بەڵام کەتەلۆنییەکان لەپێناو بەدەستهێنانی دی ستیڤانۆ لە 8ی مانگدا پارەکە دەبەن و بۆندەکە ئیمزادەکەن، بەواتایەکی تر دوو بۆندی دوو یانەی جیاواز لەگەڵ ریڤەرپلەیت ئیمزادەکرێت.



بەگوێرەی ئەو سەنەدانەی دەست ئەو رۆژنامە ئیسپانییە کەوتووە یانەی ریڤەرپلەیت بۆند لەگەڵ هەردوو یانەکەی جەمسەری ئیسپانیادا ئیمزادەکات و دی ستیڤانۆ دەبێتە یاریزانی هەردوولایان.



دوابەدای ئەو کێشەیەی دروستدەبێت یانەی بەرشلۆنە سکاڵا لای فیفا تۆماردەکات، بەڵام دواجار یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بڕیار دەردەکات دی ستیڤانۆ ساڵێک بۆ ریاڵ مەدرید یاریی بکات و ساڵێکیش بۆ بەرشلۆنە، بەڵام دواجار کەتەلۆنیەکان بەو مەرجە رازی نابن و پاشەکشێ لەو گرێبەستە دەکەن.



ئەلفرێد دی ستیڤانۆی ئەرژەنتینی چەندین ساڵ بەدرێسی یانەی ریاڵ مەدریدەوە یاریی دەکات و دەبێتە یەکێک لە ئەفسانەکانی ئەو یانەیە، چەندین نازناوی گەورەی وەک خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و لالیگاو چەندانی تر بۆ قەڵای سپی دەچنێتەوەو ناوبانگێکی گەورەی لەمێژووی تۆپی پێدا هەیە.
شؤوك ( ريال مه دريد )چ گورزيكى گه وره و روخينه رى له (به رشه لونه )داوه Reviewed by Gool News on أغسطس 07, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.