Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

گواستنەوەی کۆتینیۆ بۆ بارسێلۆنا بەربەستی هاتە پێش




یانەی بارسێلۆنا لە گفتوگۆییەکانی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی فیلیپ کۆتینیۆی بەرازیلی بەربەستی هاتە پێش و یانە ئینگلیزییەکە دەستەوارەیەکی دیکەی یانە کەتەلۆنییەکەی رەتکردەوە.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی رایگەیاندووە، لیڤەرپوول دەستەوارەیەکی بارسێلۆنای بەرامبەر 85 ملیۆن یۆرۆ و ئەگەری زیادکردنی 15 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەرداربوون لە کۆتینیۆ رەتکردووەتەوە.


رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە پێشتر دەستەوارەیەکی دیکەی بارسێلۆنا بەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆ رەتکراوەتەوە و لیڤەرپوول نایەوێت دەستبەرداری یاریزانە بەرازیلییەکە ببێت، بەتایبەت کە یانەکە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی لە پێشە.
بارسێلۆنا دەیەوێت پاڵەپەستۆ بخاتە سەر لیڤەرپوول بۆ ئەوەی کۆتینیۆ بەزووترین کات بباتە ریزەکانی و یاریزانەکە بۆ یاریی بەرامبەر ریال مەدرید لە جامی سوپەری ئیسپانیا کە یەکشەممە ئەنجامدەدرێت ئامادەبێت.
گواستنەوەی کۆتینیۆ بۆ بارسێلۆنا بەربەستی هاتە پێش Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on أغسطس 10, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.