Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

یۆڤانتۆس سیناریۆکەی نێیمار و پاریس سانجێرمان دووبارەدەکاتەوە





گۆل::Gool

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی نەنیازە هاوشێوەی پلانەکەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دووبارەبکاتەوەو بۆندی یاریزانێکی یانەی رۆما هەڵبوەشێنێتەوەو پەلکێشی ریزەکانی خانمەپیرەکەی بکات.

پێگەی بریمیەم سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بەنیازە بۆندی کیڤین ستروتمانی هۆڵندی و یاریزانی یانەی رۆما هەڵبوەشێنێتەوەو بیهێنێتە ریزەکانییانەکەیەوە، نرخی ئەو گرێبەستەش 45 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەو یاریزانە بۆندەکەی لەگەڵ گورگەکانی رۆما تا ساڵی 2021 درێژەی هەیە، لەماوەی رابردووشدا ئاشکرایکردبوو کە لە یانەکەیدا دەمێنێتەوە، چونکە وەک وەفایەک دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ تووشی پێکان هاتووەو یانەکەی دەستبەرداری نەبوون.

لەلایەکی ترەوە وەک چۆن یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بڕی 222 ملیۆن یۆرۆی دایە یانەی بەرشلۆنە و نێیماری هێرسشەری سامبای بۆ باخچەی شازادەکان فڕاند، خانمە پیرەکەش دەیەوێت هەمان سیناریۆ لەگەڵ ئەو یاریزانەی هێڵی ناوەڕاستی جیلاروسی دووبارە بکاتەوە.
Muhamadjr
یۆڤانتۆس سیناریۆکەی نێیمار و پاریس سانجێرمان دووبارەدەکاتەوە Reviewed by Gool News on أغسطس 07, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.