Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

شوك ريال نرخيكى خه يالى دانا له سه ر بوندى ياريزانيكى


ريكان عامر علي 
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی گرێبەستی ئیسكۆ ئەلاركۆنی یاریزانی یانەكەی نوێكردووەتەوەو نرخی شكاندنی بۆندەكەشی بەرێژەیەكی خەیاڵی زیادكردووە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ماوەی چوار ساڵ گرێبەستەكەی ئیسكۆی نوێكردووەتەوە.

ئاس ئاشكرایكردووە مووچەی ساڵانەی ئیسكۆ بۆ شەش ملیۆن یۆرۆ بەرزكراوەتەوەو نرخی شكاندنی بۆندەكەشی بۆ 700 ملیۆن یۆرۆ زیادكراوە . 

ئاس بڵاویكردووەتەوە ریاڵ مەدرید هەستی بەمەترسی كردووە، هەربۆیە تاوەكو سیناریۆی گواستنەوەی نێیمار دووبارە نەبێتەوە نرخی شكاندنی بۆندەكەی ئیسكۆی بەو جۆرە بەرزكردووەتەوە.

ئاس بڵاویكردووەتەوە دوابەدوای كۆتایی هاتنی جامی سوپەری ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ئیسكۆ رادەگەیەنێت . 

رۆژنامە ئیسپانییەكە لەكۆتاییدا ئاشكرایكردووە رۆژی 10ی تەمووز گرێبەستەكەی ئیسكۆ نوێكراوەتەوە، بەڵام هەردوولا لەسەر ئەوە رێككەوتون دوای جامی سوپەری ئیسپانیا ئاشكرا بكرێت . 
شوك ريال نرخيكى خه يالى دانا له سه ر بوندى ياريزانيكى Reviewed by Gool News on أغسطس 11, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.