Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ریال مه‌درید پلانێكی بارسێلۆنا تێكده‌دات


یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌رگه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ پاولۆ دیبالای ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینیی یانه‌ی یوڤێنتوس كرده‌وه‌ و ده‌یه‌وێت بیباته‌ ریزه‌كانییه‌وه‌، له‌ كاتێكدا بارسێلۆناش له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ گفتوگۆدایه‌.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، كه‌ له‌ بارسێلۆناوه‌ نزیكه‌، دووپاتیده‌كاته‌وه‌ سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید فلۆرێنتینۆ پێرێز ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه‌ بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ یاریزان كۆڤاچیچ بداته‌ یوڤێنتوس له‌ به‌رامبه‌ر هاتنی دیبالا بۆ مه‌درید.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، یوڤێنتوسی پاڵه‌وانی ئیتاڵیا، ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ زۆرترین سوودی دارایی له‌ دیبالا بكات، بۆیه‌ به‌ كه‌متر له‌ 120 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری نابێت.  


سه‌باره‌ت به‌ یاریزان كۆڤاچیچ، كه‌ ته‌مه‌نی 23 ساڵه‌ و ئێستا نرخی له‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌دا 25 ملیۆن یۆرۆیه‌، یوڤێنتوس دوو ده‌سته‌واره‌ی پێشكه‌شی ریال مه‌درید كردووه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و یاریزانه‌، یه‌كێكیان له‌ رێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاسایی و ئه‌ویدیكه‌شیان به‌ شێوه‌ی خواستن له‌گه‌ڵ بوونی مه‌رجێك كه‌ دواتر بتوانن به‌ هه‌میشه‌یی بیگوازنه‌وه‌.

ئێستاش گفتوگۆیه‌كانی ریال مه‌درید و یوڤی به‌رده‌وامه‌، به‌ تایبه‌تی ریال مه‌درید ده‌زانێت گفتوگۆ له‌ نێوان بارسێلۆنا و دیبالا هه‌یه‌ و به‌ گوته‌ی رۆژنامه‌كه‌، "ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت كاره‌كه‌ی بارسا تێكبدات". 


 كۆڤاچیچ له‌ هاوینی 2015 له‌ ئینته‌رمیلانه‌وه‌ رووی له‌ ریال مه‌درید كردووه‌ و گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ تاوه‌كو 2021 واژوو كردووه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا دیبالای 23 ساڵان دوو وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ یوڤی یاریی ده‌كات و پێشتر له‌ پالیرمۆ بوو، له‌ نیسانی رابردووش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی تاوه‌كو 2022 نوێكرده‌وه‌.
ریال مه‌درید پلانێكی بارسێلۆنا تێكده‌دات Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on أغسطس 08, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.