Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

بارسێلۆنا خەریکە یاریزانێکی دیکەشی بەهۆی پێدانی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەدەست بدات



چەندان یانەی ئەوروپی لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی سێرجی رۆبێرتۆ لە چنگی بارسێلۆنا بڕفێنن.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەیدا ئاشکرایکردووە، یانەکانی مانچێستەر یونایتد و چێڵسی ئینگلیزی و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی دەیانەوێت رۆبێرتۆ ببەنە ریزەکانی، تانانەت هەر سێ یانەکە ئامادەن 40 ملیۆن یۆرۆ لە بەرامبەر کڕینی رۆبێرتۆ بدەن کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ بارسا.

رۆژنامەکانی بەریتانیا ئاشکرایانکردووە، چێڵسی لەسەر داوای ئەنتۆنیۆ کۆنتی پێداگیری دەکات بۆ ئەوەی لەم هاوینە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی رۆبێرتۆ بدەن و ئەو یاریزانە 25 ساڵانە بگوازنەوە یانەکەیان، لەکاتێکدا بارسا هەر لەم هاوینە بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆع بەهۆی پێدانی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نێیماری لەبەرژەوەندی پاریس سانجێرمان لەدەست دا.

بارسێلۆنا خەریکە یاریزانێکی دیکەشی بەهۆی پێدانی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەدەست بدات Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on أغسطس 10, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.