Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

ئێمباپێ لەنێوان ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان




رۆیشتنی کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری یانەی مۆناکۆ لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا یەکلایی نەبووەتەوە و راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانیش ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە کە گواستنەوەی ئەو یاریزانە لەنێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان یەکلاییدەبێتەوە.

سەرچاوەیەک بەناوی سۆی مادریدێستا کە تایبەتە بە هەواڵەکانی ریال مەدرید ئەمڕۆ رایگەیاندووە، گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ ریال مەدرید بەرامبەر 130 ملیۆن یۆرۆ و ئەگەری زیادکردنی 20 ملیۆن یۆرۆ یەکلاییبووەتەوە و لە کۆتایی مانگدا گرێبەستەکە رادەگەیێنرێت.

رادیۆی مۆنتی کارلۆش رایگەیاندووە، بەرپرسانی یانەی مۆناکۆ لەگەڵ ریال مەدرید، مانچێستەر سیتی و پاریس سانجێرمان لە گفتوگۆدایە بۆ یەکلاییکردنەوەی گواستنەوەی یاریزانەکە و پاریس سانجێرمان 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئامادەکردووە.

کیلیان ئێمباپێ بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە وەرزی رابردوودا پێشکەشیکردووە بووەتە جێگەی گرنگیپێدانی یانە گەورەکان و رکابەرییەکی زۆر لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە هەیە.
ئێمباپێ لەنێوان ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان Reviewed by KurdTor :: کوردتۆڕ on أغسطس 10, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.