Top Ad unit 728 × 90

نوێترین

هەواڵ

پوگبا قسه كانى له گه ل نيمار ئاشكراكرد

پوگبا قسه كانى له گه ل نيمار ئاشكراكرد


پۆڵ پۆگبای فەرەنسی نهێنی ئەو گفتوگۆیە ئاشكرا دەكات كە لەگەڵ نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی ئەنجامی داوە.



لەماوەی رابردوودا هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و بەرشلۆنە لەئەمەریكا رووبەڕووی یەكتر بوونەوە، چاوی كامێراكانیش پێش بەرێوەچوونی یارییەكە و دوای یارییەكە گفتوگۆیەكی تایبەتی نێوان پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد و نێیما دا سیلڤای یاریزانی یانەی بەرشلۆنەیان گواستەوە.



پۆگبا پێشتر هاوڕێی رۆمیلۆ لۆكاكۆ بووەو چەند سەرچاوەیەكیش رایانگەیاند پۆگبا رۆڵی گەورەی لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ مانچستەر یونایتدا گێڕاوە، دوای گفتوگۆكەی نێوان ئەو یاریزانە فەرەنسییە لەگەڵ نێیمار پێشبینی دەكرا پۆگبا داوای لە نێیمار كردبێت پەیوەندی بە شەیتانە سورەكانەوە بكات.



یاریزانەكەی یانەی مانچستەر یونایتد نهێنییەكانی گفتوگۆكەی لەگەڵ نێیمار ئاشكراكردووەو رایگەیاندووە "لەگەڵ نێیمار تەنیا باسی ژیانمان كردووە" . 


وەرزی رابردوو پۆگبا لەیانەی یۆڤانتۆسەوە پەیوەندیكرد بە یانەی مانچستەر یونایتد و بووە گرانترین یاریزانی جیهان، نێیماریش یانەی بەرشلۆنەی بەجێهێشت و روویكردە یانەی پاریس سان جێرمان، لە ئێستاشدا كوڕە بەرازیلییەكە گرانترین یاریزانە لەجیهاندا.

ريكان عامر علي 
پوگبا قسه كانى له گه ل نيمار ئاشكراكرد Reviewed by Gool News on أغسطس 05, 2017 Rating: 5

تكايه‌ بابه‌ته‌كه‌ هه‌ڵ بسه‌نگێنه‌

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Gool : گۆڵ © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.